دەربارەی ئێمە

دەربارەی پەیڤین

ئاشکرایە کە کۆمەڵگای کوردستان وەک وڵاتێکی داگیرکراو لە لایەن دەسەڵاتە فاشیستەکانەوە، چوار دەردی سەرەکی ئازاری دەدات کە بریتین لە: دەسەڵاتداری دیکتاتۆرەکان کە نەبوونی ئازادی شارومەندیان بۆ تاکی کورد بەرهەم هێناوە، نەبوونی مافی بەرابەر لەگەڵ شارومەندەکانی نەتەوەکانی دیکە کە سەرکوتی نەتەوەیی، چینایەتی و ڕەگەزی بەدوای خویدا هێناوە. بە سەرنجدان بە درووشم و خواستی کۆمەڵگا و بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە پێگەیشتەیی شۆڕش لە کۆمەڵگای ئێمەدا بە ئاستێکی هێندە بەرچاۆ گەیشتووە کە پێدڤی بە گۆڕانکاریێکی بنگەهییە لە چوارچێوەی بن بڕ کردنی ئەو کول و دەردانەی بەساڵانە بەشیکن لە ژیانی تاک و کۆمەڵگای کوردستان.

گۆڕانکارییەکان لەپێناو ڕەواندنەوەی قەیرانەکان چ بە ڕێکارێکی ڕێفورمیستی و چ بر ڕێکاڕێکی سیاسی-دەمکی، هەردووکیان شۆڕشگێڕانەن، لێ بەدیهاتنی مەگەر بە ئیرادەیەکی یەکگرتووی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لە ژێر چەپۆکی ناوەندی بەڕیوەبەری چینایەتی، شۆڤێنیستی و دژە ژنی هەنووکەییدا پەرچقێندراون؛ دەستەبەر دەکرێت. بۆیە کۆمەڵگاکان یان پتر لە جاران ڕوبەڕووی ئازار دەبنەوە، یان یەکگرتووانە مۆنۆپۆلی دەسەڵات و پارە بەچۆک دا دێنن.

ڕەهەندێکی دژە دەسەڵات-پارە تار و پۆی خۆی لە فۆرمە جیاوازە شۆڕشگێرانەکاندا وەک ڕووبەڕووبوونەوەی ژنان لە دژی پیاوسالاری، کرێکاران و زەحمەتکێشان لە دژی سەرمایەداری و بزووتنەوە سەربەخۆیی خوازەکان لە دژی شۆڤێنیزمی فارسی، تورکی و عەرەبی تەنیوە و وەک بزاڤێکی گشتی مەزن لە چوارچێوەی گەیشتن بە ئازادی لە تێکۆشاندایە.

پەیڤین لە دۆخێکی وەهادا تێکۆشانێکی نوێی دەستپێکردووە و لە رۆحی مێژوویی تێکۆشانە دێرینەکان بۆ بەهێزترکردن بزاڤی رزگاریخوازانەی نەتەوە بندەستەکان کە خاوەن شووناسێکی مێژوویین لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا، لە پێناو سازاندنی ئایندەیەکی باشتر کار دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە پەیڤین بە ڕێباز و پرەنسیبێکی کۆمەڵگاتەوەرانە کە گرێدراوە بە جوگرافیا/سروشت/وڵاتی دایکە، فۆرمێک لە ڕێکخستنی هاوتەریب لەگەڵ کردەوە لێکچووەکانی پێشوو و لە بەرامبەر هەرچەشنە ڕێکخستن کردنێکی قورخکەرانە کە خۆی لە دەسەڵات یاخود لە ڕێڕەوی گەیشتن بە دەسەڵات پێناسە دەکات کە پەرەپێدەری دژایەتییە بەرچاوە کۆمەڵایەتییەکانە وەک؛ دژایەتی نێوان ژن و پیاو، مەودای فراوانی چینایەتی، دژایەتی ئیرادەی مروڤ و سروشت یا نەتەوەیەک بەسەر نەتەوەیەکی دیکەدا خۆی وێنا دەکات، ڕادەوەستێ.

پەیڤین بە ڕێبازێک کە ئاشکرا پێچەوانەی کۆکراوەیی دەسەڵات و سەروەتە، هەر چەشنە کردارێک لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی ناوەندی پاوانخوازی دەسەڵات-پارە، تەنانەت ئەگەر لە ژێر پاساوی پێشکەوتەیی و سوسیالیزم دەرکەوێت، بە بەردەوامی کردنی دۆخی هەنووکی پێناسە دەکات ئەگەر کورت مەودا مژدەی ئازادیشی پێبێت. چونکە لە کۆتایی هەمان ماوەی کورتدا زەلکاوێک بەڵام بە ڕەنگێکی دیکە بەرهەم دێنێت کە بێزارکەر دەبێت.
بۆیە لە رۆانگەی پەیڤینەوە بە دیموکراتیزەکردنی ناوەندی بەڕێوەبەری لە هەموو بووارە کۆمەڵایەتییەکان وەک ڕامیاری، ئێکۆنۆمی، چاند و سەربازی کە تێیدا ژنان پێگەیەکی بەرابەریان بێت و پاراستنی ژینگە بە بنەما بگیردرێت، وەک ڕێبازی پەڕینەوە لە دۆخی ئێستا دەزانێت
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە پەیڤین «خیابان» وەک ئۆرگانێکی هەڵقۆڵاوی بزووتنەوە پێشکەوتوو و شۆڕشگێڕەکان، بەربەستەکانی گەیشتن بە ئازادی؛ فاشیزمی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و هەروەها ئوپۆزوسیونی کلاسیکێک دەزانێت کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە بەرتەسکە ڕێکخراوەیی و تاکەکەسییەکانیان، دەستکەوتێکیان بێجگە لە بۆشایی خستنە نێوان ئیرادەی یەکگرتووی کۆمەڵگا لە دژی حوکمڕانی داپلۆسێنەریان وەبەر نەهێناوە و لەو سۆنگەیەوە و لەسەر بنەما بەرتەسکە ڕێکخراوەیی و تاکەکەسییەکانیان بە ماننەوە و بەردەوامی قەیرانە هەنووکەییەکان خزمەتیان کردووە.

وەک ئەو پێناسانەی لە هەڤۆکەکانی سەرەوە ئاماژەمان پێدان شەقام بزاڤێکی سەربەخۆیە لە ڕێکخراوە کۆن و نوێیەکان و بە تایبەتی لایەنە دەسەڵاتخوازەکان، و خۆی بە ئۆرگانی دەنگی هەموو بزووتنەوە بەربڵاوە کۆمەڵایەتییەکانی دەزانێت کە لە مەودای شەقامدا بونیان هەیە. بۆیە دەستی ئەو چالاکە سیاسی و ڕێبوارانەی حەقیقەت بە گەرمی دەگووشین کە خەونی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە مێشکیاندا پەروەردە دەکەن و بە ڕاشکاوی ڕایدەگەینین کە پەیڤین لەو کۆمۆنتە و تاکانەیە کە لەپێناو بونیادنانی ئەو ئیدەئالەدا بە هەموو ئیرادە و باوەڕی خۆیەوە لە هیچ تێکۆشانێک سڵ ناکاتەوە.

بە کورتی ئەوەیکە؛ “خیابان” پێکهاتەیەکە لە بزووتنەوەکانی ناوبراو لە نووسراوەکەدا کە بە ڕێبازێکی بەڕیکخستن‌کراوی_ڕیکخەرانە کار دەکات. هەروەها بەو باوەرەین کە پەیوەست بوون بە شەقام و هێزمەندسازی ئاگاهانە و ڕێکخستە کراوی ڕیزی تێکۆشانی ماف خوازانەی گەلانە کە دەتوانێت ڕیزی بەڕێکخستە کراوی پاشڤەرۆیی و فاشیزم هەڵوەشێنێت و ئازادی وەبەر بێنێت.

دەستەی دامەزرێنەری پەیڤین
پرۆژەی بەشی کوردی بزووتنەوەی شەقام

بۆ نووسین له‌ ماڵپه‌ڕی په‌یڤین

ماڵپه‌ڕی په‌یڤین …

نووسەرانی ئێمه