بە شێوەیکی گشتی ئەم چالاکیانە پێیان دەوترێت “بازنەی هەواڵگریی”.

سیخوڕی و بازنەی هەواڵگریی!

 

سیخوڕی کردەوەیەکی ڕێکخراو ئامانجدارە واتە بەشێکە لە زنجیرەیەکی چالاکی فراوانتر کە ئامانجیان ئاگادارکردنەوەی داڕێژەرانی سیاسەتە سەبارت بە جیهانی دەور و پشتیان.
بە شێوەیکی گشتی ئەم چالاکیانە پێیان دەوترێت “بازنەی هەواڵگریی”. یەکەمین بازنەی هەواڵگریی بریتییە لە دیاریکردنی ئەرک. بە واتایەکی تر ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە داڕێژەرانی سیاسەت و بەرپرسە باڵاکانی هە واڵگریی بڕیار لە سەر ئەوە بدەن چ زانیارییەکیان پێویستە کە بە کەڵکیان بێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی دیاریکراو وە چەند ئامانجێکی سیاسی دیاری کراو.

هەنگاوی دووھەم لە پڕۆسەی هەواڵگرییدا بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری، لێرەدا سیخوڕی دەکەوێتە نێو
بازنەی هەواڵگریی، هەر کۆمەڵگایەکی هەواڵگری خاوەنی چەندین ستراتیژییەتی جیاجیایە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە قۆناخی یەکەمدا کۆمەڵگای هەواڵگریی چەندین بژاردەی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکات. بنچینەیترین سەرچاوە لە نێوان زانیاری سەرچاوەی کراوە و زانیاری نهێنیدایە. زانیاری سەرچاوەی کراوە بریتین لەو زانیاریانەی کە بە ئاشکرا دیارن وەک زانیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەرگرتنی زانیاری لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی ئامانجێکی دیاری کراو، ئەرکی سەرەکی سیخوڕی ئەوەیە زانیاری نهێنی دەست بخات و هەر بۆ ئەم مەبەستەش وەگەڕ دەخرێت.

بژاردەی سەرەکی لێرەدا دەکەوێتە نێوان سیخوڕی تەکنۆلۆژی و سیخوڕی کلاسیکی مرۆیی. سیخوڕی تەکنۆلۆژی پشت بە بەکارهێنانی سەتەلایت، فڕۆکە و ئامرازە ئەلکترۆنییەکان دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت وێنەیەکی ڕوون وەدەست بخات دەربارەی تواناکانی نەیار و بە ئاسانی ئە و شەپۆلانە ببڕێت و گوێی لێ بگرێت کە دوژمن لە پەیوەندییەکانیاندا بەکاری دەهێنن. سیخوڕی مرۆیی بریتییە لە دەستخستنی وێنە و بەڵگەنامە و چەن ماددەیەکی بەهاداری تری هەواڵگریی. ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن دامەزراوەی هەواڵگرییەوە سەرپەرشتی دە کرێت.

هەنگاوی سێیەم لە بازنەی هەواڵگریدا بریتییە لە پرۆسەکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئە و زانیارییانەی لە هەنگاوی دووھەمدا بە دەست هێنراون. تەنیا ئەو کاتە زانیاری دەبێتە هەواڵگریی کە هەڵسەنگێرابێت و خەمڵێنڕا بێت.
هەڵسەنگاندی زانیاری لە سەر دوو ئەگەر ڕۆنراوە: یەکەم تا چە ڕادەیەک سەرچاوە کە پشتپێبەستراوە، دووهەم زانیاریەکە تا چ ڕادەیەک باشە و جێی متمانەیە.
سەبارەت بە بەهای زانیارییەکە گرنگترین بەشی ئەم هەنگاوەیە؛ دژە سیخوڕی لەم خاڵەدا دەکەوێتە نێوبازنەی هەواڵگرییەوە.

بە گەڕان بە شێوەیەکی بەردەوام بە دوای سیخوڕ و پاراستنی نهێنیی دەزگایەک، چالاکیەکانی دژە هەواڵگریی کار بۆ ئەوە دەکات متمانەی شیکەرەوە و بەکارهێنەرانی زانیارییەکان کە ئەمان بەدەستی ئەهێنن زیاد بکات. بە پێچەوانە دژە سیخوڕی دەکرێت کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبێت، دەتوانێتیش شیکردنەوەی هەواڵگریی توشی نەنگی بکات، ئەمەش بە هۆی گومانخستنە سەر زانیارییەک کە لە بنەڕەتەوە دروست بووە.

کاتێک گومان وە دوودڵی باڵ دەکێشن بەسەر چەند لایەنێکی پیلانگێریی دژە سیخوڕی و دەزگاکەش لێکۆڵینەوەی لە سەر ناکات، “سەرگەردانی هەواڵگریی” دروست دەبێت کە ئەو کات هیچ دەرەچەیەک بۆ ڕزگاربوون لە ئارادا نابێت. قۆناخی چوارەم لەهەواڵگرییدا بریتییە لە شیکردنەوە و ئەنجام. لێرەدا هەرکام لە و زانیارییانەی بەدەست هاتووە و هەڵسەنگێنراوە کۆدەکرێتەوە و وەک بەڵگەنامەی ئامادە دەخرێتە بەردەم داڕێژەرانی سیاسەت. کۆتا قۆناخ لە بازنەی هەواڵگرییدا بریتییە لە قۆناغی “فیدباک” کە تێیدا داڕێژەرانی سیاسەت وڵامی هەواڵگریی دەدەنەوە لە سەر ئەو زانیارییە ئامادەیەی ئەوان وەریانگرتووە.

 

ئەم بابەتە درێژەی هەیە.

 

دوایین پۆستەکان

زیاترین شرۆڤەکراوەکان

ڤیدیۆ دلخوازەکان