دان و ستان-دنەکەتان درووشمی “بەرەندازی”-تانی بەدۆڵێدا برد.

دان و ستان-دنەکەتان درووشمی “بەرەندازی”-تانی بەدۆڵێدا برد.

سەرنجێک لەسەر دانیشتنی ناوەندی هاوکاری قوونزلانی ستانکورد* لەگەڵ لیستکوانانی پەت و سێدارە!

پێناسەیەکی کورت: ناوەندی قوونزلەکانی کوردستان* ئەو ناوەندەیە کە پێک هاتووە لە کدح* (تاقمی “نا” دیموکراتی “نا” کوردستانی)، اکدح* (تاقمکەی خیابانی بەرامبەر)، اکزشکح* (گرووهەکی “ناو دزی” کۆمەڵەی شۆڕشگێ مفتخۆرانی ستانکورد-ناریا*) و کزک* (تاقمکەی تەمبەڵانی ستانکورد).
مژار: دان-و-ستان
لایەنی بەرامبەر: پەپوولەکانی ئاشتی دژە سێدارە

دیسان گەرمای هاوین و سەرهڵدانی گوڵ و گوڵزار و ڕازاوەیی کوردستان هات تا حەنتاڵەکانی* کوردستان خۆیان بدنە خۆر و بە ئۆمێدی گەڕانەوە و کورسی و مونیکا، تێۆری “یراگزر”* بۆ خەڵکی داماوی کورد داڕێژن!

تیورێک کە تا دوێنی ڕاسانی خەساو و هەڵگورد و سنوور و باج و سەرانە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی سنوور و ئەمڕۆ دان و ستان لەگەڵ جەلادانێک کە وەک زاڵوو دەمیان لەسەر خوێنی خەڵکی هەژار و بەشمەینەتی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران داناوە و تا دووا دڵۆپ لە هەڵمژینی تێر نابن، بە بنەما دەگرێت.

هەڵکەوتووانی ناوەندی حەنتاڵخانەکانی ستانکورد-ێک کە لە بەرنامەیەکی تلێڤزیۆنیدا بەدەست پێشکەشکارێکی پان ئێرانیست، ببوون مشک و وەدووای قەیسەری کەوتبوون، بوون بە شێری مەیدان و داوای مافە ڕەواکانی خەڵکی کورد ئەکەن.
پەکوو ئێمە خەبەرمان نییە و شۆڕشگێ+ڕەکانی ناوەندی ئاوکاری بە قەڵەمبازییە مێژووییەکەیان کۆماری ئیسلامیان داڵ داوە و بۆ وەی کۆمار تێدانەچێت هەستاوە بە سازدانی “دان و ستان” لەگەڵیان. بەگزادەی ژمارە دووی ناوەندەکە کە ئێستا بەسەرە بووە بە “سەرۆک” بە نوێنەرایەتی هەموو باخچە و گۆڵزارەکانی ناوەندی ئاوکاری فەرموویەتی: خەڵکی کورد و بزووتنەوەکەی لە شەڕ و تێکهەڵچوون وەڕەز بوون و ئیتر پێویستیمان بە حەسانەوە و ئارامش و ئاسایشە! “کەس نەزانێ ئەیژێ بەرادەرانی مەرگەپێشی ناوەندەکەیان هێندەیان شەڕ کردووە خەریکە وەک عەباس لە دەشتی کەربەلا لە تینوویەتی شەهید ببن و ڕوو لە بەرین بکەن!

با بگەڕێینەوە سەر دان و ستاندنی ناوەندی قوونزلکەرانی ستانکورد لەگەڵ بەرادەرە ڕۆحیەکانیان (ئاخر لە ڕووی مێنتاڵیتەوە جیاوازیێک ئەوتۆیان نییە). هێزێکی سیاسی کاتێک دان و ستان ئەکات کە شتێکی هەبێت بیدات و لە پێناویدا شتێک وەربگرێت!
پرسیار لێرە دێتە گوڕێ، بەرادەرانی حی یاعلە سەڵات چیان هەیە بیدەن جگە لە خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم ئاو و خاکە و قووتی خەڵکی بەش خوراۆ تا بەڵکوو جەوازی گەڕانەوەیان بۆ وەرگیردرێت، بەشکوو پێش مردن چاوێکیان بە وڵایەت کەوێت و فاڵانژەکانیان سێڵفی حەماقەتیان لەگەڵ بکێشن. [فلەشبەک: وەک نموونەکەی باقر خالەقی!]
یا نە بەرادەرانی “حیا علی الصلات” بەتەمای بەیعەتی نوێ و کڕنووشێکی تازەن تا لەو پاروویەی چل ساڵ پێش بەتەما بوون لە “ئایەتۆڵا” وەریگرن، وەریدەگرن. “ئاماژەیە بە بەیعەتی “اکدح” بۆ خومەینی.

حەکایەتی دان و ستاندنەکەیشتان هاتە سەر باقی کەتناکانتان بەڵام: وریا بن، دان و ستانەکەتان هەم دان و هەم ستاندنەکەتان نەبات، گەر بیبات، ئیتر نە هەتانە بیدەن و نە هەیانە بتاندەنێ!
………………………………………………..

* ستانکورد: سەردێڕی شێعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی، شاعیری ئاوانگاردی کوردە و پێچەوانە کراوی وشەی کوردستانە.
* ناوەندی قوونزلەکانی ستانکورد: هاوڕێیەکم بوو یەکێک لە کادرە خوێنەوار و باشەکانی یەکێک لەم لایەنانە بوو و دەیگوت: گەر بەتەمای زگ و قوونت زلکەی، چوار ڕۆژان وەرە کویە و….!
* ناریا: سەروقوون کراوەی وشەی ئێرانە
* یراگزر: پێچەوانەی ڕزگاری
* کدح، اکدح، اکزشک و کزک: پێچەوانەی وشەکانی؛ حدک، حدکا، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
* حەنتاڵ: تەممەڵ

دوایین پۆستەکان

زیاترین شرۆڤەکراوەکان

ڤیدیۆ دلخوازەکان