۸ی مارس پیرۆز بێت لە هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر و بەرخۆدێر کە هەوڵ بۆ ئازادی و بەرابەری دەدا.

۸ی مارس پیرۆز بێت لە هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر و بەرخۆدێر کە هەوڵ بۆ ئازادی و بەرابەری دەدا.

مافی ژنایه‌تی و دایکایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان دراوه‌ته ده‌ست سه‌رپه‌رست و بریارده‌ریان که باوک،برا یان مێرده.

ڕۆژنامەوان و چالاکوان : گۆڵاڵە خرری

 

ئەگەرچی ئێمە وەکوو مرۆڤ بە هۆی کایەکانی ژیان و بار و دۆخ و سیاسەت و پێگەمان لە ژیانی تایبەت و گشتیدا بەردەوام لە خەبات و هەوڵدانداین، بەڵام وەکوو کوردیش ژیانێکمان بەسەردا سەپێنراوە کە دەبێت بەردەوام خەبات بکەین بۆ ئازادی و یەکسانی.

 

۸ی مارس ڕۆژێکی سەمبۆلیکە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی هەموو تێکۆشەرێک و ژنێکی ئازادیخواز، بەڵام دەرفەتێکی باشە بۆ یەکگرتن و کار و خەباتی هاوبەش تا زووتر بە دی هاتنی ئامانجەکانمان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێگه‌و ڕه‌نج و ده‌سکه‌وته دزراوه‌کانمان له لایه‌ن مرۆڤی پیاو سالار و پێگه‌ په‌ره‌سته‌وه.

ژنان به‌رده‌وام پێشه‌نگی هه‌موو سه‌رهه‌لدان و شۆڕشێک بوون و قوربانیان داوه به‌لام دواتر به زۆرداری و فێڵ بازی و سیاسه‌تی چەو‌تو و درۆ به دیل و کۆیله کراون و به‌ها و نرخی ئینسانینان لێ زه‌وت کراوه‌ و وه‌کوو کالا و هێزی کاری هه‌رزان به‌ کار هێنراون و به چاوی سێکسیزمانه‌وه چاویان لێ کراوه و بونه‌ته به‌رهه‌م هێنه‌ری منداڵ و ژنی ماڵه‌وه.

 

مافی ژنایه‌تی و دایکایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان دراوه‌ته ده‌ست سه‌رپه‌رست و بریارده‌ریان که باوک،برا یان مێرده.

 

بۆیە زۆر گرینگه ئێمە کار لەسەر بنەما ڕاستیەکانی ژیان بکەین، چ لە کۆمەڵگا و چ لە ناو بنەماڵەدا.

 

دایکان و باوکان پێویستە ڕێز لە یەکتر بگرن و بەرابەری و ڕێزگرتن لە ئازادی تاکەکەسی فێری منداڵەکانیان بکەن.

چیتر جیاوازی ڕەگەزایەتی لە ناو بنەماڵەکاندا نەکەینە بیانووێک بۆ کەلتوور و دین و عۆرف و عادەتی کۆمەڵگا، ئەگەرچی ئاسان نیە بەڵام؛ زۆر زەحمەتیش نیە بەها بدەین بە ئازادی و خواستی کچەکان، خۆشکەکان و ژنانی هاوبەشی ژیانمان.

 

کوڕەکانمان فێر کەین چاویان تێر و پاڕاو بکەن و ژن بە نامووسی خۆیان نەزانن، نەوەک ئەرکی ژنان بێت خۆیان داپۆشن.

جوانیەکانی ژیان و خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە بیر و بۆچوونی کەسی بەرانبەر پەرە پێبدەین و ناشیرینی و خەیانەت و درۆ لە خۆماندا بمرێنین.

 

ژیان جوانە و پێویستی بە مرۆڤی جوان هەیە، دەزانم چەک و گولە و تفەنگ ئیحساسیان نیە، بەڵام ئاسنێکن کە بەدەستی مرۆڤ درووس کراوە و هەندێک جار بۆ خۆ پاراستن و زۆر جاریش بۆ تەماح و داگیرکاری بە کار دێت.

شەڕ بۆ گەیشتن بە ئازادی لە هەمبەر داگیرکەران و فاشیستان بە گوڵ ناکرێت و قوربانی دەوێت بەڵام، کێشە سەرەکیەکانی ناو کۆمەڵگا بە بێ چەکیش چارە سەر دەکرێت بە مەرجێک ویست و  ئێرادەیک هەبێت بۆ باشتر و جوانتر کردنی ژیان.

 

لێرەدا دەڵێم ۸ی مارس تان باش

۸ هەزار کۆت و بەندی کۆیلایەتیتان باش سەرکردە کۆیلە و خەیانەتکارەکان، ۸ی مارستان باش دوو ڕووە درۆزنەکان.

 

بەڵام دێت ڕۆژێک گۆڵ بده‌ین لەسەر لوولەی تفەنگەکانمان و پۆڵ پۆڵ خۆشەویستی و یەکسانی و بەرابەری ببەخشینەوە و چاوەکانتان بە نووری ئازادی کوێر کەین و بتانخەینە زبڵدانی پیسی لە مێژوودا

 

خەبات خۆش هاوڕێ و هاو مەرامم

تێکۆشان تا سەرکەوتن

دوایین پۆستەکان

زیاترین شرۆڤەکراوەکان

ڤیدیۆ دلخوازەکان