چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکان-بەشی پێنجەم

چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکان-بەشی پێنجەم

سەرلەنوێ نوسینەوەی مێژوو و یاسا و ملکەچکردنی خەڵکەکە بۆ داهێنانە لاسارەکە، بەو جۆرە دەتوانرێت ئاراستەی بیرکردنەوەیان لە پێداویستیە تاکەکەسیان بەرەو بژاردە دەرەکیە دروستکراوەکان بگۆڕدرێت.

ئامادەکردنی: دلێر ئاکرەیی

 

لەم بەشەشدا درێژە بە بابەتی ستراتیژیەکان دەدەم:

بەلاڕێدا بردن، ستراتیژیە بنەڕەتیەکەیە

ئەزموون سەلماندوویەتی کە ئاسانترین رێباز بۆ پاراستنی چەکی بێدەنگ و ملکەچکردنی خەڵکەکە بەوە دەکرێت کە لەلایەکەوە بێ زەبتورەبت و بێ ئاگا بن لە بنەما بنەرەتیەکانی سیستەم و لەلایەکی دیکەشەوە تووشی دۆخێكی سەرلێشێواوی و نارێکوپێکی کۆمەڵایەتیدا بکرێنەوە و هاوکاتیش بەو پرسە بێنرخانە بخافڵێندرێن کە گرنگیەکی راستەقینەی ئەوتۆیان نیە. ئەوەش بەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکرێت:

* دابڕانی ئاڵوگۆڕی فیکری نێوان خەڵکەکە، تێکدانی چالاکیە هزرییەکانیان، پێشکەشکردنی ئاستێکی نزمی پەروەردە و فێرکردنی گشتی لە بوارەکانی بیرکاری، لۆژیک، سیستەمەکانی دیزاین و ئابووریدا و رێگریکردن لە ئافراندن و توانای داهێنان و بەهرەمەندی تەکنۆلۆژیەوە.

* وروژاندنی خەڵکەکە لە رووی سۆزداریەوە، کارکردن لە سەریان بۆ ئەوەی نەتوانن کۆنترۆڵی رمەکەکانیان بکەن و زیاتر سەرقاڵی چالاکیە سۆزداری و جەستەییەکان بکرێن. ئەمەش بەمانە دەکرێت:

** پەلاماردان و روبەروبوونەوە بێبەزەییانەی سۆزداری (ئەنجامدانی دەستدرێژی هزری و سۆزداری) بە رێگای بۆردوومانی بەردەوامی بابەتە سێکسی، توندتیژی و جەنگەکان لە میدیاکاندا بە تایبەتی لە تەلەڤزیۆن و رۆژنامەکاندا.
** ئەوەی ئارەزوو دەکەن بە زیادەوە بیاندەنێ – “خواردنی خێرای ناتەندروست بۆ هزر”- و لەوەش بێبەش بکرێن کە بە راستی پێویستیان پێیەتی.

** سەرلەنوێ نوسینەوەی مێژوو و یاسا و ملکەچکردنی خەڵکەکە بۆ داهێنانە لاسارەکە، بەو جۆرە دەتوانرێت ئاراستەی بیرکردنەوەیان لە پێداویستیە تاکەکەسیان بەرەو بژاردە دەرەکیە دروستکراوەکان بگۆڕدرێت.

بەو هەنگاوانە رێگریان لێدەکرێت بۆ ئەوەی سەرنج بدەنە سەر چەکە بێدەنگەکانی تەکنۆلۆژیای خودکاری (ئۆتۆماتیکی) کۆمەڵایەتی یان بیر لە دۆزینەوەیان بکەنەوە.

رێسا گشتیەکەش ئەوەیە کە قازانج لە سەرلێشێواوی دایە: سەرلێشێواوی زیاتر، قازانجی زۆرتر. بۆیە باشترین رێباز ئەوەیە کە کێشەکان بخوڵقیندرێن و دواتریش چارەسەریەکان پێشکەش بکرێن.

 

** پۆختەی بەلاڕێدابردن:

* میدیا (راگەیاندن): سەرنجی خەڵکەکە لە سەر پرسە کۆمەڵایەتیە راستەقینەکان لاببرێت و رابكێشرێتە سەر ئەو پرسانە کە خاوەن گرنگیەكی راستەقینە نین.

* قوتابخانەکان: خەڵکەکە زانیاری ئەوتۆیان بەردەست نەکەوێت لە بوارەکانی بیرکاری، ئابووری راستەقینە، یاسای راستەقینە و مێژووی راستەقینە.

* رابواردن: ئاستی بەرنامەکانی کات بەسەربردن لە ژێر ئاستی بیرکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی شەشەمی سەرەتاییدا بهێڵدرێتەوە.

* کار: خەڵکەکە ئەوەندە سەرقاڵ بکرێن، سەرقاڵ بکرێن ، سەرقاڵ بکرێن کە کاتیان بۆ بیرکردنەوە نەمێنێت و وەکو هەموو ئاژەڵەکانی دیکە بگەڕێنەوە بۆ گێڵکەکە.

** رازیبوون، سەرکەوتنی بنەڕەتیە:

سیستەمی چەکی بێدەنگ پشت بەو زانیاریانە دەبەستێت کە لە خەڵکی گوێڕایەڵەوە و بە رێگای هێزی رەواوە بەدەستی دەکەوێت، بەڵام مەرج نیە هەموو کاتێک ئەو هێزە یاسایی بێت.
زۆربەی زانیارە بەدەستخراوەکانی بەرنامەرێژانی سیستەمەکانی چەکی بێدەنگ، بە رێگای ئۆفیسی دەرامەتی ناوخۆییەوە فەراهەم دەکرێت کە بە ئای. ئار ئێس ناسراوە.

ئەو زانیاریانە لەو داتانە پێک دێن کە دەبێ بە شێوەیەکی زۆر رێکوپێک لە فۆرمەکانی باجی فیدراڵی و ئەیالەتەکاندا لەلایەن باجدەران و کارمەندانەوە تۆمار بکرێن، کۆ بکرێنەوە، پۆلێن بکرێن و بۆ دامەزراوەی فەرمی پەیوەندیدارەوە رەوانە بکرێن.
لەوەش زیاتر، ژمارەی ئەو فۆرمانەی کە بۆ ئۆفیسی دەرامەتی ناوخۆیی دەنێردرێن نەک تەنیا پیشاندەرێكی بەکەڵكە بۆ نێشاندانی رەزامەندی خەڵکەکە، بەڵکو هۆکارێکی گرنگیشە بۆ دارشتنی بریاڕێکی ستراتیژی. سەرچاوەی داتاکانی دیکەش لە لیستی پێدراوەکاندا ئاماژە پێکراوە کە پێشتر بڵاو کراوەتەوە.

** هاوکۆڵکەکانی رەزامەندی- زانیارە گەڕاوە ژمارەییەکان پێکەی سەرکەوتن نیشان دەدەن.
* بنەمای دەروونناسی:
کاتێك کە حکومەت بتوانێت باج کۆبکاتەوە و بە بێ قەڕەبووکردنەوە دەست بەسەر موڵک و ماڵی تایبەتیدا بگرێت، ئەوە پیشاندەرێکە کە خەڵکەکە ئامادەیە بۆ خۆبەدەستەوەدان و رازییە بە کۆیلایەتی و دەستدرێژیکردن و پێشێلکردنی مافەکانی بە رێگای قانونیەوە.
پیشاندەرێکی ژمارەیی ئاسان و باشیش بۆ ئەوە ، ژمارەی ئەو کارمەندە گشتیانەیە کە لە کاتی بەرهەم کۆکردنەوەدا (باج)، باجی داهاتەکەیان دەدەن، هەرچەندە بە روونی دیار نیە کە حکومەت بەرامبەر بەو باجە چ جۆرە خزمەتگوزاریەکیان پێشکەش دەکات.

 

** سەرچاوەکانی گەورەکردنی وزە:

هەنگاوەکەی دواتر لە پرۆسەی دیزانیکردنی گەورەکەرێکی ئابووری، دۆزینەوەی سەرچاوەکانی وزەیە. چاوگەکانی وزەش کە پشتگیری لە هەر سیستەمێکی بەرایی ئابووری دەکەن، هەڵبەتە، دابینکردنی کەرەسە خاوەکانە و رەزامەندی خەڵکەکەیە بۆ کارکردن کە لە ئەنجامدا پلەوپایەیەک، پێگەیەک، ئاستێک یان چینێکی دیاریکراو لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا وەرگرن. نمونەکەیشی دەستەبەرکردنی هێزی کارە لە ئاستی جیاجیای سیستەمی پلەبەندیدا کە لە بواری کۆمەڵناسیدا بە سیستەمی پێکینگ دەناسرێت.
هەر چینێكیش بە دابینکردنی ئاستی داهاتەکەی، یەکسەر چینەکەی ژێر خۆی کۆنترۆڵ دەکات. بەوەش پێکهاتەی چینەکە دەپارێزرێت. هەروەها بە هەبوونی حکومەت لە سەرەوە سەقامگیری و ئارامی کۆمەڵگایەکەش دەستەبەر دەکرێت.

بە تێپەڕبوونی کات و پەرەسەندنی بوارەکانی کۆمونیکاسیۆن (پەیوەندی وگەیاندن) و پەروەردە، ئەندامانی چینی خوارەوە لە پێکهاتەی هێزی کاری کۆمەڵگاکە وشیار و زرنگ دەبن و ئیرەیی بە شتە باشەکانی بەردەستی ئەندامانی چینی سەرەوە دەبەن. هەروەها دەستیان بە ئاگایی و زانیاری تایبەت بە سیستەمەکانی وزە و ئەو توانایە دەگات کە بەرزکردنەوەی خۆیان لە پێکهاتەی چینیدا بسەپێنن. ئەوەش هەڕەشە لە سەروەری کەمینە بژاردەکە دەکات.
ئەگەر بەرزبوونەوەی (هەستانەوەی) چینە خوارەوەکانی کۆمەڵگا بۆ ماوەیەکی باش دوا بخرێت، کەمینە بژاردەکەش دەتوانێ باڵادەستی خۆی لە بواری وزەدا بسەپینێت و ئەندامانی هێزی کاریش چیتر ناتوانن پێگەیەک لە چاوگەیەکی بنەڕەتی وزەدا بەدەست بێنن.
تا باڵا دەستیەکی وەها لە بواری وزەدا بە تەواوی نەچەسپێندرێت، پێویستە رەزامەندی خەڵکەکە بۆ کارکردن و رازیبوونیان بۆ هێشتنەوەی کەسانیتر کە کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن لە بەرچاو بگیرێت، چونکە ئەگەر لەوەدا سەرکەوتن بەدەست نەهێنرێت، دەتوانرێت ببێتە هۆی ئەوە کە خەڵكەكە دەست لە دوا قۆناغی گواستنەوەی چاوگەکانی وزە بۆ ژێر کۆنترۆڵی بژاردەکە وەر بدەن.

ئەوەی دەبێ دەرکی پێبکرێت ئەوەیە کە رەزامەندی خەڵکەکە لەوەها کاتێکدا، کلیلێکی گرنگە بۆ بەردان و رژاندنی وزە بۆ ناو پرۆسەی گەورەکردنی ئابووریەوە.
بۆیە پێویستە لە ئێستاوە رازیبوون وەکو میکانیزمێکی بەردانی وزە لە بەرچاو بگیرێت.

 

** زانستی لۆژیستیکی (لۆجستی):

جێبەجیکردنی ستراتیژیەک بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە بواری کردەییدا، پێویست دەکات کە لێكۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان لە پێدراوەکان، دەرکەوتەکان، ستراتیژی بەستنەوەی پێدراوەکان و دەرکەوتەکان و بەردەستبوونی چاوگەکانی وزە بۆ وەرگەڕخستنی ستراتیژیەکە ئەنجام بدرێت. بەو لێکۆڵینەوەیەش دەوترێت زانستی لۆژیستیکی.

یەکەمین جار توێژینەوە لە قۆناغی سەرەتایی کێشە لۆژیستیەکە دەکرێت و دواتر ئاستی جیاوازی قۆناغە ئاڵۆزەکان وەکو تێکەڵکردنێکی فاکتەرە بنەڕەتیەکان دەخرێنە بەر لێکۆڵینەوە.
ئەوەش بە واتای شیکردنەوەی سیستەمی ناوبراو دێت. بۆ نمونە ئەو سیستەمە بۆ چەندین ژێر سیستەم دابەش دەکرێت و شیدەکرێنەوە، تا بە رێگای ئەو پرۆسەیەوە مرۆڤ دەگاتە ئەتۆمی لۆژیستیکی کە ئەویش تاکەکەسە.

ئەوەش ئەوەیە کە لە کوێوە پرۆسەی تێکەڵکردنەکە بە شێوەیەکی گونجاو دەست پێدەکات، ئەویش کاتی لە دایکبوونی تاکەکەسەکەیە.

** منداڵدانی دروستکراو یان دەستکرد:

هەر لەو کاتەی کە کەسێك منداڵدانی دایکەکەی بەجێ دێڵێت، هەموو هەوڵەکانی بەرەو بونیاتنان، مانەوە و راکێشان بۆ منداڵدانە دەستکردەکان، جۆرەها ئامراز یان قاوغەکانی خۆپاراستن ئاراستە دەکات.

ئامانجی ئەو منداڵدانە دەستکردانەش فەراهەمکردنی کەشێکی هاوسەنگە بۆ چالاکی نەگۆڕ و گۆڕاوەکان، دەستەبەرکردنی پەناگەیەکە بۆ پرۆسەکانی گەشەسەندنی نەشونماکردن و پێگەیشتن بۆ نمونە: مانەوە لە ژیاندا یان بەردەوامی ژیان- دابینکردنی پاراستنی ئازادی و بەرگریکردن بەرامبەر بە چالاکی دەستدرێژی یان هێڕشبەرانە.
ئەوەش بۆ خەڵکی ئاسایی و بۆ بژاردەکە وەکو یەک راستە. هەرچەندە جیاوازیەکی دیار سەبارەت بەو رێگایەوە هەیە کە چۆن هەر یەکە لەو چینانە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

 

** پێکهاتەی سیاسی نەتەوەیەک-پاشکۆیەتی یان پشت پێبەستن:
هۆی بنەرەتی لە پشت دامەزراندنی پێکهاتەیەکی سیاسی لەلایەن هاوڵاتیانی وڵاتێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئارەزوویەک یان حەزێك بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی تایبەتی وابەستبوونیان بە سەردەمی منداڵییەوە. ئەگەر ئەو بۆچوونە سادەتر بکرێتەوە بەم واتایە دێت کە ئەوان دەیانەوێ خوایەکی مرۆیی هەموو مەترسیەکی سەر ژیانیان بنەبڕ بکات، دەست بە سەریان دا بهێنێت، هاوشێوەی منداڵان شوێن ئازاریان ماچ بکات، مامرێك لە سەر مێزی ژەمی خواردنی ئێوارانیان دابنێت، جەستەیان بە جلوبەرگ داپۆشێنێ، شەوانیش بەم ئاواتە بیانخەوێنێت: کاتێک سەر لەبەیانی بە خەبەردێنەوە هەموو شتێک تەواوە و بە دڵتان دەبێت.
خواستی خەڵکەکە خواستێکی خەیاڵییە، بۆیە خوا مرۆییەکەش، سیاسەتمەدارەکەش، خەیاڵ بە خەیاڵ دەگۆڕێتەوە و بەڵێن بە جیهان دەدات و هیچ شتێکیش جێبەجێ ناکات. ئیدی کێیە درۆزنە گەورەکە؟ خەڵکەکە؟ یان باوکە رۆحیەکەیە؟
ئەو رەفتارەی خەڵکەکە خۆبەدەستەوەدانە کە سەرچاوەکەی بۆ ترس، تەمەڵی وخودسوودی دەگەڕێتەوە. خودسوودیش ئەوەیە کە کارێک بۆ قازانج بکرێت ئەگەرچی دژ بە بنەما ئەخڵاقیە باوەکانیش بێت. ئەوەش بنامەکەی دەوڵەتی خۆشگوزەرانیە و وەکو چەکێکی ستراتیژی سوودبەخش دژ بە خەڵکە قێزەونەکە بەکار دەهێنێت.

 

لێرە دەتوانن بەشی چوارەم بخوێننەوە:

چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکان-بەشی چوارەم

دوایین پۆستەکان

زیاترین شرۆڤەکراوەکان

ڤیدیۆ دلخوازەکان