چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکان-بەشی یەکەم

چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکان-بەشی یەکەم

“هەموو زانستەکان ئامرازێکن بۆ ئامانجێک. ئامرازەکە زانینە و ئامانجەکەش کۆنترۆڵکردنەکەیە. ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئەوەیە کێ لەو کارە سوومەند دەبێت.”

ئامادەکردنی: دلێر ئاکرەیی

ئەوە ناونیشانی بەڵگەیەکی مێژووییە کە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن گروپی بیلدربێرگەوە ئامادە کراوە و بە رێكەوت ئاشکرا بووە. کاتێک کۆمپانیای ئای بی ئێم ، پارچە یەدەکە زیادەکانی خۆی لە داشکانێکدا دەفرۆشێت، کارمەندێکی کۆمپانیای فرۆکەوانی بۆینگیش لەو داشکانەیەدا هەندێک لەو پارچە یەدەکانە دەکڕێت و رۆژی ٧ی تەمووزی ١٩٨٦ بەڵگەنامەیەک لە ناویاندا دەدۆزێتەوە کە سەردێرەکەی چەکە بێدەنگەکان بۆ جەنگە هێمنەکانە و بەڵگەنامەکەش بریتیە لە وردەکاری پێناسەکردنی دارشتنی بەرنامەیەک بۆ بەڕێوەبردنی جەنگێک کە چەکەکانی و هەروەها شێوازەکانی شەڕەکردنەکەی زۆر جیاوازترن لەو جەنگگەلەی باون.
بەوەش وردەکاریەکانی پلانێکی ئاشکرا کرد کە لە سەروبەندی دەستپێکردنی جەنگی ساردەوە دارێژرابوو.
ئەو بەلگەیە رێبازێک نمایش دەکات کە کۆمیتەی سیاسی گروپی بیلدربێرگ لە ساڵی ١٩٥٤ لە یەکەمین کۆبوونەوەیدا پشتی پێبەستووە.
بەڵام مێژووی نووسینی وردەکاریەکانی ئەو بەڵگەنامەیە بۆ مانگی ٥ی ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە. ناوەڕۆکەکەیشی لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانی بواری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڵگەکاندا پشتراست کراوەتەوە. ئەگەرچی ئەوەی کە بڵاوکراوەتەوە کۆپیەکی بەڵگەنامەکەیە و نازانرێت کە بەڵگەنامە رەسەنەکە لە کوێ پارێزراوە، بەڵام ئەو چەمکانەی لە بەڵگەنامەکەدا بەکار هێنراون بەجێ و گرنگ و شایستەی رەچاوکردنن.
بیرۆکەی سەرەکی بەڵگەنامەکە، لە دەوروبەری بابەتی ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، یان بە ئۆتۆماتیکردنی کۆمەڵگادا دەسووڕێتەوە. بەڵام ناتوانرێت گفتوگۆ لە سەر وەها بابەتێک بکرێت، وەک نموونەیەک لە سیستەمێکی ئەندازیاری تایبەت بە ئۆتۆماتیکردنی کۆمەڵایەتی( چەکە بێدەنگەکان)، لە سەر ئاستی نەتەوەیی یان جیهانی؛ ئەگەر ئامانجە فراوانەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە و وێرانکردنی ژیانی مرۆڤەکان، وەک کۆیلایەتی و جینۆساید جێبەجێ نەکرێن.
لە بنەڕەتدا تەکنۆلۆژیای چەکی بێدەنگ لە رێبازی ئۆپراسیۆنەکانی توێژینەوە پەرەی سەندووە کە جۆرە ستراتیژیەک و شێوازناسینێکی تاکتیکیە کە لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهاندا لە ئینگلستان پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت کە چۆن سەرچاوەی سەربازی سنووردار بە شێوەیەکی کاریگەر دژ بە دوژمنە دەرەکیەکان بەکار بهێندرێت.
ئەگەر ئەو رێبازە لە سەر کۆمەڵگاشدا پیادە بکرێت، پێویستە لە هاوپەیوەندی نێوان بڕێکی زۆری زانیاری (داتا) بکۆڵدرێتەوە کە پەیوەندیان بە گۆڕانکاریە بەردەوامەکانی ئابووریەوە هەیە. هەروەها پێویستی بە دۆزینەوەی سیستەمێکی زۆر خێرای کارکردنی کۆمپیۆتەریشی هەیە، تا سەروکار لە گەڵ داتا کۆکراوەکاندا بکات، بۆ ئەوەی پێشبینی بەوە بکرێت کە کەی کۆمەڵگا دەگاتە ئاستی خۆبەدەستەوەدان.
هەنگاونان بەرەو پەرەپێدانی بواری کۆمپیۆتەری ئەلەکترۆنی و خێراکردنی پرۆسەی کارکردنەکەی لە ساڵی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٤٨، بڕواییەکی وەهای لای دارێژەرانی پلانەکە دروست کرد کە بە داگرتنی دۆکمەیەک دەتوانن کۆنتڕۆڵی کۆمەلگە بکەن، هەمان ساڵ دامەزراوەی رۆکەفێل ، دەرماڵەیەکی چوارساڵەی بەخشیە کۆلیژی هارڤەردی ئەمەریکی بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە پێکهاتەی ئابووری ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٤٩ هێزە ئاسمانیەکانی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش هاتە پاڵ پرۆژەکەوە.
دوای تەواوبوونی ماوەی لێکۆڵینەوەکە لە ساڵی ١٩٥٢، لە ئاستێکی بەرزدا کۆبوونەویەک بۆ بژاردەکانی گروپەکە بەسترا، تا قۆناغی داهاتووی ئۆپراسیۆنەکانی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی دەست نیشان بکەن.
دوای بڵاوکردنەوەی هەندێك لە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەی هارڤەرد لە ساڵی ١٩٥٣، پێشنیاری بەکردەییکردنی ئەندازیاریی ئابووری ( کۆمەڵایەتی ) کرا.
پێشکەوتنە زانستیەکانی دواتر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و بەتایبەتی لە بواری وزەی ئەتۆمیدا، ئیدی ماکینەی جەنگی ئارامی ئامادەی کارکردن کرد. هەرچەندە سیستەمی چەکە بێدەنگەکان ١٣ساڵ دواتر نمایش کرا، بەڵام پەرەپێدانی سیستەمی چەکە نوێیەکە هیچ پاشەکشەیەکی سەرەکی بە خۆیەوە نەبینی.
ئەو بەڵگەنامەیەش نیشانەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دەسپێکردنی جەنگە هێمنەکەیە.
بۆ قازانجکردنی کات و بەر لەوەی خەڵکەکە بە گشتی ببنە خاوەن هێز، پێویستە گرنگی بە بابەتی زانستەکانی وزە بدرێت.

وەک دەزانرێت وزە کلیلی هەموو چالاکیەکانی سەر گۆی زەویە. زانستی سروشتیش لێکۆڵینەوەیە لە سەرچاوەکان و کۆنترۆڵکردنی وزەی سروشتی، لە کاتێکدا کۆمەلناسی لە رووی تیۆریەوە بە ئابووری دەچوێندرێت کە لێتوێژینەوەیە لە سەرچاوەکان و کۆنترۆڵکردنی وزەی کۆمەڵایەتی. هەر دوو زانستەکەش پشت بە سیستەمی ژمیریاری دەبەستن و ژمیریاریش بیرکاریە( ماتماتیکە)، بۆیە بیرکاری زانستی بنەڕەتی وزەیە و ژمێریاریش دەشێ ببێتە “پاشا”، ئەگەر بتوانرێت خەڵکەکە لە زانینی سیستەمی رێبازەکانی ژمێریارییەوە دوور بخرێتەوە.
هەموو زانستەکان ئامرازێکن بۆ ئامانجێک. ئامرازەکە زانینە و ئامانجەکەش کۆنترۆڵکردنەکەیە. ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئەوەیە کێ لەو کارە سوومەند دەبێت.
بۆ ئەوەی ئەو” کێ-یە” بزانرێت، پێویستە بیرۆکەی پشت ئەو” کێ- یە” ئاشکرا بکرێت. بیرۆکەکەش بریتیە لەوەی کە هەر نەتەوەیەک یان گروپێک نەتوانێت هزری خۆی بەکار بێنێت، هیچ لەو ئاژەلانە باشتر نیە کە بێ‌هرزن. ئەو جۆرە کەسانە بارێکی قورسن و بە رەزامەندی و ئارەزووی خۆیانەوە دەبنە پاروویەکی ئاسان.
بۆیە لە بەرژەوەندی نەزمی داهاتووی جیهان، ئاشتی و ئارامی دایە کە بریاری جەنگێکی هێمن دژ بە کۆمەڵگە لەلایەن گروپێکی تایبەتەوە بدرێت. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەشیان دەبی بەردەوام وزەی کۆمەڵایەتی و سروشتی (سەرمایە)-ی زۆرینەی بێ زەبتوڕەبت (دیسیپلین) و نابەرپرسیار، بخرێتە ژێر دەستی کەمینەیەکی شایستەی خاوەن دیسیپلین و بەرپرسیارێتی.
بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چەکە نوێیەکان دروست بکرێن، بپاریزرێن و بەکار بهێندرێن. جۆرە چەکێک کە زۆر ورد و پێشکەوتوو بێت، رووخسارە گشتیەکەی جوان و پرۆسەی کارکردنەکەی ئالۆز بیت، زیرەکی و مێتۆدە ناراستەوخۆەکان بۆ جێبەجێکردنی هەندێك شت بەکار بێنێت، بۆیە ناوی چەکە بێدەنگەکانی پێبەخشراوە.
بۆ ئەوەی بە تەواوی ئابووریەکی پێشبینیکراو دەستەبەر بکرێت، پێویستە چینی خوارووی کۆمەڵگا بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت، چ بە قورسکردنی باری بەخێوکەری بنەماڵە، یان هەڵوەشاندنەوەی شیرازەکەی و سەرقاڵکردنی ئەندامانەکانی بە جۆرێک کە دەرفەتیان نەبێت تا بیر لە بارودۆخە نالەبارەکەیان بکەنەوە و ئەگەر ئەو دەرفەتەشیان بۆ هاتە پێشەوە؛ کار لە کار ترازراو بێت.
هەروەها جۆری پەروردە و فێرکردنی ئەندامانی ئەو چینە لە ئاستێکی هەرە نزمدا بێت، بە شێوەیەک کە هەرگیز بیر لەوە نەکەوە کە بگەن بە ئاستی ئەندامانی چینی باڵادەستی کۆمەڵگا.
ئەو جۆرە چەکانە بە فیشەک تەقە لە دۆخەکان ناکەن بەڵکو بە دەستکاری لە داتاکان دەیکەن، لە بری کاردانەوە کیمیاوییەکان (تەقینەوە)، بە بڕێکی کەمی زانیاری کاردانەوەی هاوشێوە دەخوڵقێنن، لە جیاتی تفەنگیش کۆمپیۆتەر بەکار دەهێنرێت، فەرمانەكانیش لە جیاتی جەنەڕاڵی سەربازی لە لایەن گەورە بانکدارێکەوە دەدرێت.
هیچ ژاوەژاوێكی بیستراویان نیە، هیچ زامێکی جەستەیی و زەینییان لێناکەوێتەوە، هیچ دەستیوەردانێک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک ناکەن و خەڵکەکەش نەک تەنیا درک بەو چەکانە ناکەن، بەڵکو بڕوا بەوەش ناکەن کە بەو چەکانە پەلامار دەدرێن و ملکەچ دەکرێن.
لەوانەیە خەڵکەکە بە خۆڕسکیەوە هەست بە شتێک بکەن کە هەڵەیە، بەڵام لەبەر سروشتی تەکنیکیی چەکی بێدەنگ، ناتوانن هەستی خۆیان بە شێوەیەکی لۆژیکی دەرببڕن یان بەرخورد لە گەڵ کێشەکەدا بکەن، بۆیە نازانن چۆن داوای یارمەتی بکەن و هەروەها ناتوانن لە گەڵ یەکتریشدا هەڵبکەن تا داکۆکی لە خۆیان بکەن.
کاتێک چەکە بێدەنگەکە وردە وردە بەکار دەهێندرێت، خەڵکەکە لە گەڵی رادێت و چاوپۆشیش لەوە دەکەن کە ژیانەکەیان پێشێل دەکات، تا ئەو کاتەی کە گوشارەکە “گوشاری دەروونی بە هۆی ئابووریەوە” زۆر دەبێت و دەرووخێن.
بۆیە چەکی بێدەنگ جۆرێکە لە جەنگی بایۆلۆژی کە هێرش دەکاتە سەر زیندوویەتی، بژارەکان و توانای جووڵانەوەی تاکەکانی کۆمەڵگایەک، دوای دەستەبەرکردنی زانیاری پەیوەندار لەو بارەیەوە، شیکردنەوەیان، چۆنیەتی دەستکاریکردنیان، هێز و لاوازیەكانیان لە رووی جەستەیی، هزری و سۆزەكانیەوە دەستینیشان دەكرێت و هێرش دەكرێتە سەر سەرچاوەکانیان لە بواری وزەی سروشتی و کۆمەڵایەتیەوە.

تەکنۆلۆژیای چەکە بێدەنگەکانی ئەمڕۆ، لە بیرۆکەیەکی سادەی بانکەوان مایەر ئامشێل رۆسشێڵدەوە گەشەی کردووە، کە لەم وتەیەیدا چڕ کراوەتەوە:کۆنتڕۆڵی دراوی نەتەوەیەک “دەوڵەتێكم” بدە دەست، گوێ نادەمێ کێ یاساکانی دادەڕێژێت.
بێگومان رۆسشێڵد لە روانگەی زاراوەکانی سەدەی بیستەمەوە بیری لە دۆزینەوەکەی نەکردووتەوە.
چونکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکەیە لە بواری کرداریدا، دەبوایە زانستی شیکارە بیرکاریەکان تا شۆرشی دووەمی پیشەسازی چاوەڕوان بکات _ ئەو شۆرشەی کە خۆی لە پێشکەوتنی تیۆریە میکانیک و ئەلەکترۆنیەکان و دروستکردنی سیستەمی کۆمپیۆتەری ئەلەکترۆنیدا دەبینێتەوە_ بەر لەوەی لە کۆنترۆڵکردنی ئابووری جیهاندا بەکار بهێندرێت.
بەڵام رۆسشێڵد ئەڵقە ونبووەکەی تیۆری ئابووری دۆزیوەتەوە کە بە هاندانی ئابووری دەناسرێت.
هەروەها بنەمای بنەڕەتی هێز و کاریگەری و کۆنترۆڵکردنی خەڵکەکەشی دۆزیوەتەوە “لە بواری ئابووریدا”، کە بەم شێوەیەی دەربڕیوە: “کاتێک بەهێز دەردەکەوی بەرامبەر بە خەڵک، خەڵکیش هەر زوو شایستەی ئەو هێزەت دەبینن”.
بەر لەوەی درێژە بە بابەتەکە بدەین پێویست ئەوەمان لە یاد بیت کە سیستەمی بانکی لە سەدەکانی رابردوودا وەکو ئێستا پەرەی نەسەندبوو، بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش، بە واژووکردنی کۆمپیالەکان دەستەبەر دەکران.
کۆمپیالەش وەکو ئامرازێكی دارایی یەکەمین جار لە سەدەی حەوتەمی زایینی لە چین بەکار هاتووە و لە رێگەی بازرگانەکانەوە گەیشتووتە ئەورۆپا.
کۆمپیالە بەڵێنامەیەکی نووسراوە کە دوو لایەن بە پێی چەند مەرجێک لەسەری رێکدەکەون. لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەدا، ئەو لایەنەی کە کۆمپیالە دەردەکات، بڕێكی دیاریکراوی پارە بەرامبەر بە گەرەنتیەک لە شێوەی ماڵ و موڵک یان زێر و هەر کانزایەکی دیکەی بەنرخ، بە لایەنە بەرامبەرەکەی دەدات، بە مەرجێک لە ماوەیەکی دەستنیشانکراودا قەرزەکە بدرێتەوە، ئەگەرنا ئەوە یان سوو دەچێتە سەری یان دەست بە سەر گەڕەنتیەکەدا دەگیردرێت.
رۆسشێڵد ئەوەی دۆزیەوە کە دراو یان “حیسابەکانی رەهنکردنی قەرزەکان” حیسابی سپاردەکانی قەرزەکان لە بانکدا، رووی ئەو هێزە بەدەر دەخات کە خەڵکەکە هان بدات تا سەرمایەی راستەقینەی خۆیان بەرامبەر بە بەڵێنی سەرمایەکی گەورەتر “لەبری قەرەبوونەکردنەوەی راستەقینە” رادەستی بکەن. ئەوان گەرەنتی راستەقینە بە قەرزێك دەگۆڕنەوە کە لەسەر کۆمپیالەیەکی کاغەزی نووسراوە.
ئەو دەیتوانی کۆمپیالەی زیاتری بێ‌ پاڵپشت دەر بکات، چونکە هەمیشە یەدەکی زێری کەسانی دیکە لە بانکەکەدا دانراوە، بەوەش دەیتوانی متمانە بە خەڵک ببەخشێت.
رۆسشێڵد کۆمپیالەکانی خۆی نەک تەنیا بە قەرز دەدایە کەسەکان، بەڵکو بە حکومەتەکانیشی دەدا، بەوەش متمانەیەکی یەکجار زۆری بەدەست دەهێنا. سەرئەنجام جوڵەی پارە کەمی دەکرد، خوولانەوەیەکە دووبارە دەکرایەوە. ئەو گوشارانە دەتوانرا بۆ هەلگیرسانی جەنگیش بەکار بهێندرێن. ئینجا کۆنترۆڵی دەخستە سەر دەست پێڕاگەیشتنی دراوەکە، بۆ ئەوەی بڕیار بدات کام لایەن جەنگەکە بباتەوە. حکومەتێک کە کۆنترۆڵی سیستەمی ئابووری خۆی رادەستی دەکرد، پاڵپشتی ئەوی بەدەست دەهێنا.
کۆکردنەوەی قەرزەکانیش، بە پێشکەشکردنی کومەکی ئابووری بە دوژمنی قەرزدارەکە دەستەبەر دەکرا.
رۆسشێڵد ئەو قازانجەی کە بەو رێبازە ئابووریە بەدەستی دەهێنا، وەها توانایەکی خستە بەردەست کە سامانەکەی گەورەتر بکات. هەروەها بۆی دەرکەوت کە چاوچنۆکی گشتی، دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت کە حکومەت دراوی کاغەزی زۆر “هەڵاوسان” چاپ بکات، بێ ئەوەی پاڵپشتی کانزا بەنرخەکان یان کاڵا و خزمەتگوزاریەکانی هەبێت.

پەراوێزەکان:
گرووپی بیلدرێیگ یا یانەی بیلدرێیگ کە بە فەرمی ناوی کۆنفرانسی بیلدرێیگە. ئەو گرووپە ساڵی ١٩٥٤ بە دەسپێشخەری میری هولەندی بێرهارد دامەزراوە.ئاماننجی کۆنفرانسەکەش هاندان وپتەوکردنی دیالۆگی نێوان ئەوروپا و باکووری ئامریکایە. بەشدارانی گرووپەکەش لە سەرکردە سیاسییەکان، پسپۆڕانی بوواری پیشەسازی، دارایی، ئاکادیمی و میدیایی ئەوروپا و باکووری ئامریکا پێک دێن وژمارەیان لە ١٢٠ تا ١٥٠ کەسە.
ئای بی ئێم کۆمپانیایەکی ئەمریکی-نێونەتەوەییە کە لە بواری دروستکردن و پەرەپێدانی کۆمپیوتەرو بەرنامەکانی کار دەکات. لە ساڵی ١٩١١ دامەزراوە و بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری نیۆیۆرکی ئامریکایە و نزیکەی ٣٨٠ هەزار کارمەندی هەیەکە لە زیاتر لە ١٧٠ وڵات کار دەکەن.
میتۆدۆلۆژی
ناوی دامەزراوەکە لە خانەوادەی رۆکفێلر وەرگیراوە کە خانەوادەیەکی ئەمریکین و لە بوواری پیشەسازی، بانکداری و سیاسیدا کار دەکەن و یەکێک لە خانەوادەگەلەن کە خاوەنی گەورەترین سەرمایەی جیهانین و یەکێکن لە خانەوادە بەهێزەکان ئامریکا.
ئەو کۆلێژە بەشێکە لە زانکۆی هارڤەردی ئەمریکی کە کاری لێکۆڵینەوەی زانستی دەکات.
مایەر ئامشێلرۆسشێڵد (١٧٤٤-١٨١٢)؛ بانکەوانێکی ئاڵمانی بەرەگەز جوولەکەیە و دامەزرێنەری خانەوادەی رۆسشێڵدی بانکداریە. هەروەها بە باوکی دامەزراندنی سیستەمی دارایی نێونەتەوەییش دادەنرێت.گۆڤاری فۆربسی کارگوزاری ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٥ بۆ دیاریکردنی ٢٠ لە کاریگەرترین خاوەنکارانی مێژوو، ڕیزبەندی حەوتەمی بە رۆسشێڵدی بەخشی. ئەو بانکدارە باوکی پێنج کوڕ بووە کە هەموویان کاری داراییان کردووە کە لە شارەکانی لەندەن و پاریس، فرانکفۆرت، ڤیەنا و ناپۆلی دامەزرابوون. ئەو خانەوادەیە لە سەدەی نۆزدەهەمیدا خاوەنی گەورەترین سەرمایەی تایبەتی بوو لە جیهاندا. ئەمڕۆش وچەی ئەو خانەوادەیە لە بووارەکانی جیاجیادا سەرمایەگوزاری دەکەن، لە خزمەتگوزاری دارایی و خانووبەرە و زەوییەوە بگرە تا دەگاتە دەرهێنانی کانزا، وزە، کشت و کاڵی تێکەڵاو، شەراب دروستکردن و هتد.

دوایین پۆستەکان

زیاترین شرۆڤەکراوەکان

ڤیدیۆ دلخوازەکان